فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دستـبەسەرداگرتنی کۆشکی سەرۆک کۆماری لە لایەن خۆپیشاندەران لە مێکزیک
یەکشەممە ۲۵-۰۸-۱۴۰۴   |  16-11-2025

بەدوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان بە کوژرانی “کارلۆس مانزۆ” شارەداری شاری ئۆرۆئاپان بە دەستی باندەکانی مەوادی مۆخەدێر، بە هەزاران هاووڵاتیی لە مێکزیک ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر لە بەرامبەر کۆشکی نیشتمانی مێکزیک لە مێکزیکۆسیتی، کۆبوونەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
ناڕەزایەتییەکان کە بە درووشمگەلێکی دژی گەندەڵی دەستی پێکردبوو، بە خێرایی پەرەیسەند و ئەمەش کاردانەوەی تودتووتیژانەی هێزەکانی پۆلیسی بەدواوە بوو.  شایانی باسە، ناڕازییان بە شکاندنی بەربەستە ئەمنییەکانی دەورووبەری کۆشکی سەرۆک کۆماری چوونە ناو کۆشکەکە و هاوکات بەشێک لە ناڕازییانیش، خوازیاری دەست لەکار کێشانەوەی “کلۆدیا شینباوم” سەرۆک کۆماری مێکزیک بوون.