فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دو و هەڵسووراوی مەدەنی له‌ به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی كه‌سرای تاران
شەممە ۲۶-۰۶-۱۴۰۱   |  17-09-2022

ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی خه‌رمانان، دوو چالاكی مه‌ده‌نی به‌ناوه‌كانی “زانیار محه‌ممه‌د نژاد” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و “له‌یلا میرغه‌فاری” كه‌ بۆ پشتیوانی له‌ بنه‌ماڵه‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی كه‌سرای تاران كۆببوونه‌وه‌ن له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هەواڵی گیان لەدەستدانی (مەهسا ئەمینی) کە چەند ڕۆژ پێش لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادی تارانه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه کرابوو، خەڵک بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەبه‌رده‌م نەخۆشخانەی “کەسرا”ی تاران کۆبوونەوە و به‌پێی زانیارییه‌كان، “زانیار محەممەد نەژاد” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەو، هه‌روه‌ها له‌یلا میر غه‌فاری” به‌ندكراوی سیاسی پێشووش هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاكی دیكه‌ی مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌سرا” ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ستا نییه‌.