ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چەندین هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە
شەممە ۲۸-۰۸-۱۴۰۱   |  19-11-2022
ڕۆژی جۆمعە ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چەند هاووڵاتی له شاره جۆراوجۆرەکان له ئاكامی خۆپیشاندانه سه‌راسه‌رییه‌كانی شه‌وی جۆمعە له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به گوێرەی هەواڵەکان، ئامانج مه‌له‌كی وه‌رزشوانی به‌ناوبانگ و سیروان موحەمەدی خه‌ڵكی شاری سنه، مێهدی كه‌ریمی و سەتار ئەلیاسی خه‌ڵكی شاری سه‌رپێڵ زه‌هاب و موحه‌ممه‌د فه‌رزی و ئه‌مین فه‌رزی خه‌ڵكی شاری ئابدانان،دوکتۆر شۆڕش حەیدەری خەڵکی بۆکان له ئاكامی خۆپیشاندانه سه‌راسه‌رییه‌كانی شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمەوە ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.