فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هەڵسووراوێکی كرێكاری له‌ شاری ڕه‌شت
چوارشەممە ۱۵-۰۹-۱۴۰۲   |  06-12-2023

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هەڵسووراوێکی كرێكاری خه‌ڵكی شاری ڕه‌شت به‌ ناوی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌ریفه محه‌ممه‌دی هەڵسووراوی كرێكاری و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهینانی ڕێكخراوه‌ی كرێكاری، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕه‌شته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هەڵسووراوە كرێكارییه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه.