ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی شۆفێر تاكسییه‌كانی شاری بۆكان
دوشەممە ۱۹-۰۲-۱۴۰۱   |  09-05-2022
ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، شۆفێر تاكسییه‌كانی بۆكان له ناڕه‌زایه‌تی به خراپی مه‌عیشه‌ت و گوزه‌رانی ژیان، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
شۆفێرانی ناڕازی ده‌ڵێن: ئاستی كرێی تاکسی بە لەبەر چاوگرتنی خەرج و تێچووی کار زۆر له خوارەوەیە و ناتوانین هەزینەکانی ژیانمان دابین بکەین، ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه نرخی پێداویستییه‌كان و هه‌روه‌ها قه‌ته‌عاتی یه‌ده‌كی ماشێن به‌رده‌وام له زیادبووندایه و داهاتی ئه‌و پیشه‌یه ئه‌وه‌نده نییه كه ژیانی پێ به‌ڕێوه‌به‌ری. شۆفێرانی مانگرتوو خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به گرفته‌كانیان بوون.