فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دوائین بارودۆخی رەفیق سەلیمی لە زیندانی سنە
سێشەممە ۲۵-۰۷-۱۴۰۲   |  17-10-2023

“ره‌فیق سه‌لیمی” هەڵسووراوی كرێكاری پاش تیپه‌ر كردنی ١١ مانگ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چارنووسی به‌ ناروونی ماوه‌ته‌وه‌ و هێشتا له‌ ژیر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم دایه‌.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ره‌فیق سه‌لیمی” كه‌ پێشتر له‌ ٧ی مانگی سه‌رماوه‌رز، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندیخانه‌ی سنه‌ گۆازرایه‌وه‌، له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٥ی خه‌رمانان، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری سنه‌ به‌ تۆمه‌تی بی بنه‌مای “دروستكردنی گروپی نایاسایی دژ به‌ ئەمنیەتی وڵات” به‌ ده‌ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا و به‌ هۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی ناوبراوه له‌ زیندان گوێی چه‌پی و شانی به‌سه‌ختی بریندار بووه‌ و پاش تێپه‌ر كردنی ١١ مانگ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هیچ هه‌نگاویك بۆ ده‌رمانی ناوبراو هه‌ڵ نه‌گیراوه‌. جێگایی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناوبراو له‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی له‌ مافی چاوپیكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بیبه‌ش كراوه‌ و تا ئێستا چارنووسی به‌ ناروونی ماوه‌ته‌وه‌.