فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دواخرانی حەقدەستی کرێکارانی کارخانەی کیش چووب
چوارشەممە ۲۶-۱۰-۱۴۰۳   |  15-01-2025

کرێکارانی شاغڵ لە کارخانەی “کیش چووب” لە پارێزگای هۆرمۆزگان دەڵێن: بڕی سێ مانگ حەقدەست و مەزایای ئەمساڵیان دواخراوە و هەتا ئێستا پێیان نەدراوە.
بەوتەی ئەم کرێکارانە، لە ئێستادا ١٢٠ کرێکار لە بەشەکانی کابینێتی ئاشپەزخانە، درگای ساختمانی و مۆبلەمانی ماڵێی کار دەکەن کە حەقدەست و مەزایای پەیوەندیدار بە مانگەکانی ڕەزبەر، گەڵاڕێزان و سەرماوەزی ئەمسال و هەروەها جێژنانەی سای ڕابردوویان پەرداخت نەکراوە و ئەمەش کێشەیەکی زۆری بۆ خۆیان و بنەماڵەکانیان پێکهێناوە.