دواخرانی دوومانگ حەقدەستی کرێکارانی شارەداریی ساری
هەینی ۱۴-۰۶-۱۴۰۴   |  05-09-2025

کرێکارانی شارەداریی ساری کە ژمارەیان دەگاتە پێنج هەزار کەس، ڕایانگەیاندووە حەقدەستی مانگەکانی جۆزەردان و گەلاویژی ئەمساڵیان، پەرداخت نەکراوە.
یەکێک لە کرێکارانی ناڕازی بە هەواڵنێریی ئیلنای سەر بە ڕژیمی ڕاگەیاندووە، لەم بارودۆخە سەختە ئابوورییەدا کەس گوێی لە ئێمە نییە کە دوو مانگ و نیوە حەقدەست و مەزایاکانمان پەرداخت نەکراوە. شایانی باسە، ئەم کرێکارانە بە گرێبەستی جۆراوجۆر لەوانە، دائێمی، کاتی و پەیمانی لەم ناوەندە دامەزراون.