ڕۆژی دووشەممە ١ی خەزەڵوەر دانیشتنی پێداچوونەوە بە دۆسیەی سامان یاسین کە دەبوو لە لقی ٢٨ی دادگای گشتی و شۆڕشی تاران لەلایەن دادوەر عەموزادە بەڕێوەبچێت، بە هۆکاری نادیار هەڵوەشێندرایەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتریش، ڕۆژی ١٨ی گوڵان، بەڕێوەچوونی دادگای سامان یاسین هەڵوەشێندرایەوە. هەروەها جارێکی دیکەش، ڕۆژی ١٨ی خەرمانانی ئەم ساڵ بە بیانووی ” سەفەری مەئموریەتی دادوەر سەڵەواتی” دادگای ناوبراو بەڕێوەنەچوو.
ئەم هونەرمەندە پێشتر نزیک لە بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی، جەختیکردبووە کە: پارێزەرەکان و هەواڵنێرەکانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی لەم دادگایە ئامادە بن ، داواکاری ئامادە بوونیان خۆیان بە زووترین کات، بە نووسراوی بۆ دادوەر سەڵەواتی و کاربەدەستان و دیوان بنێرن.
سامان یاسین ڕایگەیاند کە ڕەتکردنەوەی چەند جارەی دادگای ناوبراو و هەروەها سەرپێچی لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، کارێکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە ئامانجی ئەوە دەکرێ کە “جەستە و دەروونی تێک بدەن”