
كرێكارانی كارخانه‌ی كاغه‌زسازی پارس ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی گوڵان بۆ دوازدەیەمین ڕۆژی بەردەوام له شووش له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان دەستیاندایە كۆبوونه‌وه.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر فەرمانداری ئەمشارە و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان بوون. جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای گەڕانەوە سەر کاری نزیکەی ١٠٠ كه‌س له كرێكارانی بێكاركراوی ئەم کارخانەیە، بەڵام هەتا ئێستا داخوازی ئەم كرێكارانە جێبه‌جێ نه‌كراوە و ئەمڕۆش بە درێژەدان به كۆبوونه‌وه‌کانیان، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، بردنەسەرێی ئاستی حه‌قده‌ستەکان، دابینکردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و چاكسازی له ژیان و گوزەرانیان بوون.