دوایین ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە تورکییە
دوشەممە ۲۵-۰۲-۱۴۰۲   |  15-05-2023
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی یۆرۆنیووز، بژاردنی دەنگدان لە هەڵبژادنەکانی سەرۆک کۆماری لە تورکییە هەروا بەردەوامە و بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی بەدەست هاتوو هەتا ئێستا کە ٩٩ لەسەدی دەنگەکان بووە، ڕەجەب تەیێب ئەرۆغان زیاتر لە ٤٩ لەسەدی دەنگەکان و کەماڵ قلیچدارئۆغلوو زیاتر لە ٤٤ لەسەدی دەنگەکانیان بەدەست هێناوە.
بژاردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پارلەمانیش هاوکات لە ئارا دایە و بە پێی دوایین ئەنجامەکان، هاوپەیمانەتی کۆماری پێکهاتوو لە “پارتی داد و گەشە پێدان، جووڵانەوەی نیشتمانی، یەکگرتووی گەورە و بژێوی نوێ” توانیویانە زیاتر لە ٤٩ لەسەدی دەنگەکان بەدەست بێنن. هەروەها هاوپەیمانەتی پێکهاتوو لە “پارتی کۆماری خەڵک و پارتی باش و سەرکەوتوو” زیاتر لە ٣٥ لەسەدی دەنگەکانیان بەدەست هێناوە.