فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دوایین بارودۆخی ئامانج کەدخودایی لە دەستبەسەر کراونی بزووتنەوەی ژینا لە زیندانی ناوەندیی بۆکان
سێشەممە ۰۴-۱۰-۱۴۰۳   |  24-12-2024

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئامانج کەدخودایی هاووڵاتیی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی شاری بۆکان، مانگی گوڵانی ئەم ساڵ بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی، سێ ساڵ بەندکران دەستبەسەر و ماوەی هەشت مانگە لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە دەستبەسەرە.
ئەم هاووڵاتییە لە لایەن لقی ١٠٣ی دادگای شۆرشی بۆکان، بە سێ ساڵ زیندان و پێبژاردنی ٤٥ ملیۆن تمەن مەحکووم کرابوو و ئەم حوکمە لە لایەن دادگای پێداچووەنەوە پەسەند کرابوو. جێگای ئاماژەیە، ئامانج کەدخودایی لە کاتی بزووتنەوەی «ژن ژیان ئازادی» لە ڕێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا و دوای ئەشکەنجە و لێدان، گوازراوەتەوە بۆ ئیدارەی ئەماکنی ئەو شارە. ئەم هاووڵاتییە لە کۆتاییدا دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی دانیشتنی دادگا لە زیندان ئازاد کرابوو.