فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دوایین زانیاریی سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوەکەی لۆس ئەنجلێس لە ئەمریکا
یەکشەممە ۲۳-۱۰-۱۴۰۳   |  12-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە شاری لۆس ئەنجلێسی ئەمریکا، بەشێک لە گەڕەکەکانی ئەمشارە بەتەواوی وێران بوون و بەهۆیەوە بە دەیان هەزار کەسیش، ناچار بوون ناوچەکە چۆڵ بکەن.
هاوکات کاربەدەستانی خۆجێیی لۆس ئەنجلێس ڕایانگەیاندووە، هەتا ئێستا ١٦ هاووڵاتیی بەهۆی ئەم ئاگرەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٢ هەزار ماڵ و باڵەخانە وێران بوون. بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، زیاتر لە 60 مایلی چوارگۆشە سووتاوە و مەترسییەکان هەر ماوە. شایانی باسە، ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی پالیسایدس کەوتووەتەوە و بەرپرسان، فەرمانی چۆڵکردن و هۆشدارییان بە ناوچەکانی ئینسینۆ و برێنتوود، داوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە گەڕەکی “ئیتۆن” لە ئاڵتادینا لە باکووری لۆس ئەنجلس، لانیکەم ١١ کەس گیانیان لەدەست داوە  و زیاتر لە 22 مایلی چوارگۆشەی ناوچەکەشی سوتاندووە.