دوایین زانیاریی سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی سوورییە
شەممە ۱۷-۰۹-۱۴۰۳   |  07-12-2024

بەپێی دوایین زانیارییەکان، سپای سوورییە لە شارۆچکەی کسوە کە دەکەوێتە ١٨ کیلومێتری باشووری دیمەشق، تانک و زریپۆشەکانیان بەرەو سەنتەری پایتەخت کشاندووەتەوە.
سەرچاوەیەک لە ئۆپۆزسیۆنی سوورییە بە مێدیا عەرەبییەکانی ڕاگەیاندووە، پێشڕەوییەکانیان بەرەو پایتەخت بەردەوامە و لە چەند بەرەیەکەوە گەیشتوونەتە دەروازەی دیمەشق. هەروەها هێزەکانی سپای سوورییە، سەرجەم بنکە و سەربازگەکانی سنووری پارێزگای قنێترەی نزیک سنووری ئیسرائیلیان چۆڵ کردووە و پاشەکشەیان کردووە.بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن، سپای سوورییە، لە زۆربەی ناوچەکان توانای بەرگرییان نەماوە و بەبێ تەقە و پێشوەختە ناوچەکان چۆل دەکەن و دەکشێنەوە.