فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دوایین زانیاریی سەبارەت بە تەقینەوەکەی ئێران
یەکشەممە ۰۷-۰۲-۱۴۰۴   |  27-04-2025

بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە ئەنجامی تەقینەوە بەهێزەکەی ڕۆژی ڕابردووی بەندەری ڕەجایی لە شاری بەندەرعەباس، لانیکەم ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٨٠٠ کەسیش بریندار بوون.
ڕۆژی شەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠٤، وتەبێژی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی ئێران، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، هۆکاری تەقینەوەکەی بەندەری ڕەجایی لە شاری بەندەر عەباس، ماددە کیمیاییەکانی ناو کۆنتێنەرەکانی بەندەرەکە بووە. لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی شەممه وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕایگەیاندبوو، ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی بەندەر ڕەجایی بۆ ١٤ کەس بەرز بووەتەوە هەروەها ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٥٠ کەس.