فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دوایین زانیاریی لەسەر بوومەلەرزەکەی وڵاتی مەغرێب
یەکشەممە ۱۹-۰۶-۱۴۰۲   |  10-09-2023

وەزارەتی ناوخۆی مەغرێب ڕایگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکە گیانیان لەدەست داوە، بۆ دوو هەزار و ١٢ کەس بەرزبووەتەوە و لەم ژمارەیە زیاتر لە ١٤٠٠ کەس تەنیا لە پارێزگای “ئەلحۆز” بوون.
وەزارەتی ناوخۆی مەغرێب بڵاویشی کردەوە، جگە لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی بریندارانیش دوو هەزار کەسی تێپەڕاندووە کە باری تەندروستی بەشێکیان خراپە. سپا و هێزە ئەمنییەکانیش رەوانەی ناوچەی زیانمەندەکان کراون بۆ بەهانەوەچوونی لێقەوماوان. ڕۆژی شەممە ١٨ی خەرمانان، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ و ٨ پلەی رێختەر چەند ناوچەیەکی وڵاتی مەغریبی هەژاند.