فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دوایین ڕاپۆرت لەسەر بارودۆخی ئارەزوو بەدری
هەینی ۲۶-۰۵-۱۴۰۳   |  16-08-2024

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئارەزوو بەدری ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، بەهۆی ئاوهێنانی سییەی، بۆ دووەمین جار لە نەخۆشخانەی وەلیعەسری تاران نەشتەرگەری بۆ کراوە. ناوبراو پێشتر لە نەخۆشخانەی ساری جارێک نەشتەرگەری بۆ کرابوو.
کەسێکی نزیک لەبنەماڵەی ئارەزوو بەدری  لەوبارەوە ڕاگەیاندووە، لە یەکەمین نەشتەرگەرییەک کە بۆ ناوبراو بەهۆی پێکرانی بە گوللەی هێزە ئینتزامییەکان لە بەشی کەمەردا کراوە، هێزی جووڵانەوەی لە بەشی کەمەر بۆ خوار لەدەست داوە و ئەگەری بەدەست هێنانەوەی تەندروستیی دوور لە چاوەڕوانی دەنوێنێت. بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئۆتۆمبێلی ئارەزوو بەدری بەهۆی ئەوەی بە “ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ” ناو بردراوە، لە لیستی ئۆتۆمبێلە ڕاگیراوەکاندا بووە و هەر بەو هۆکارەشەوە کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژ، ئارەزوو بەدری ٣١ ساڵ تەمەن لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەی لە شاری نووری پارێزگای مازەندەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان لە بەشی پشتدا بریندار کرا و دواتر بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری نوور و دواتر بۆ نەخۆشخانەی خومەینی لە شاری ساری گواسترابۆوە.