رۆژی سی شه‌ممه ٩ی خاکه‌لیوه‌ی سه‌دان كریكاری هیندی وه‌ك به‌شیك له‌مانگرتنی سه‌راسه‌ری كریكارانی هیندی به په‌رچه‌می سوری یه‌كیه‌تییه كریكارییه‌كان، له‌شه‌قامه‌كانی شاری ده‌لی پایته‌ختی ئه‌و وه‌ڵاته به‌دانی دروشم له‌دژی حكومه‌تی ئه‌و وه‌ڵاته ریپیوانیان كرد. جێی ئاماژه‌یە ئه‌و مانگرتنه رۆژی دوشەممه ده‌ستی پیكردووه. كریكاران رایانگه‌یاندووه كهسیاسهته ئابوریه‌كانی ده‌وڵه‌تی “ناراندرا مودی” سه‌روك وه‌زیرانی هیند زیانی زۆری بهكریكاران گه‌یاندووه.
ده‌یان یه‌كیه‌تی كریكاری كهئهومانگرتنهیان ریكخستووه ،داوا له ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن كه هه‌مو ئهوكریكارانهی كه ناریكخراون بینه ژیر چه‌تری بیمەی كۆمه‌ڵایه‌تی. له ومانگرتنهدا زیاتر له دهمیلیون كریكار وجوتیار به‌شدار بوون، كریكاران هه‌روه‌ها داواكارن كه خسوسی سازی رابوه‌ستی وده‌وڵه‌ت دهسبهداری فروشتنی ئه‌موالی ده‌وله‌ت وبانكه‌كان به‌كه‌رتی تایبه‌ت بێ. ئەم مانگرتنه دورۆژه له‌سه‌ر كرتی خزمه‌ت گوزاری، بانكه‌كان، كاره‌با، هاتوچوو وریگای ئاسن کارگەری داناوە.