شەوی سێشەممە، ١١ی ڕەزبەر، کیانووش چراغی، تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی دێهلوران سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا. پێشتر، کیانووش چراغی، ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی ڕەزبەر، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی بەشێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەرکرابوو و دوای چەند ڕۆژ ئازادکرابوو. هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی ڕەزبەر، فەرزاد شیری، لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکرا. پیشتریش لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانان، فەرزاد شیری لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری دیواندەرە دەستبەسەرکرابوو، کە دوای یەک حەوتوو بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی و هەتا کاتی تەواوبوونی قۆناغەکانی دادگاییکردنی ئازادکرابوو. هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دووبارە دەستبەسەرکرانەوە و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ فەرزاد شیری و کیانووش چراغی لەبەردەستدا نییە.