فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دوورخرانەوەی لەیلا سەلیمی چالاکی سێنفی ماموستایان لەسەر کارەکەی
چوارشەممە ۲۱-۰۹-۱۴۰۳   |  11-12-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، حوکمی دەرکرانی “لەیلا سەلیمی”، مامۆستای وانەی پەروەرشی و چالاکی سێنفیی مامۆستایان، لە لایەن لێژنەی پێداچوونەوەی سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردەوە، بە دوو مانگ دوورخرانەوە لە کار گۆڕدرا.
جێگای ئاماژەیە، ناوبراو سەرەتاکانی ساڵی ١٤٠٣، بە تۆمەتی “چالاکیی سێنفی و ئەندامەتی لە ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان – سنە” لە لایەن لێژنەی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە بە دەرکران لە کارەکەی سزا درابوو. پاش ناڕەزایەتیی دەربڕینی لەیلا سەلیمی بە سزای سەرەتایی و لێکدانەوەی دۆسییەکەی و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکان بە بەشداریی خۆی، حوکمی دەرکرانەکەی لە لێژنەی پێداچوونەوە بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردەدا بە دوو مانگ دوورخرانەوە لە کارەکەی گۆڕدرا. لەیلا سەلیمی دەرچووی بواری کارگێڕی لە ئاستی دوکتورایە و ٣٢ ساڵ پێشینەی وانەوتنەوەی هەیە.