فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دوورخرانەوەی ماموستایەکی قۆناغی سەرەتایی لە زێدەکەی
شەممە ۰۲-۱۰-۱۴۰۲   |  23-12-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “حیکمەت ساڵحی” مامۆستای قۆناغی سەرەتایی کە ٩ ساڵ پێشینەی کاری هەیە، لە شوێنی کارەکەی خۆی لە گوندی “سەرپیر”ی بەشی هەورامانی سەوڵاوا، بۆ خوێندنگای گوندی پەرتاج سەر بە شاری بیجاڕ دوورخراوەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حیکمەت ساڵحی، پێشتر لە لایەن لیژنەی لێپرسینەوە بە سزاکانی ئیداری پەروەردە و بارهێنان بەهۆی چەند تۆمەتی وەک، “بێ ڕێزی بە پیرۆزییەکان”بۆ ماوەی دوو ساڵ دوورخرانەوە سزادرابوو. تۆمەتەکانی حیکمەت ساڵحی پاڵپشتی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی نووسراوە لە سۆشیاڵ میدیا ڕاگەیەنراوە.