دوورخرانەوەی چوار هاووڵاتی بۆ شارستانی ئێرانشار
یەکشەممە ۲۵-۱۰-۱۴۰۱   |  15-01-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، چوار هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان کە لەم دواییانەدا دەستبەسەر کرابوون، لەسەر بڕیاری دادگا، دوورخراونەتەوە بۆ شارستانی ئێرانشار لە سیستان و بەلوچێستان. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی [مەنسوور شارەبان، ئەژدەر (هەژار) عەباسی، هیوا قوربانی ئەقدەم، و محەممەد ئێلیاسی]، لە لایەن دادگای ڕژیم لە شاری بۆکان، دوورخراونەتەوە و ناردراون بۆ ئێرانشار.