دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گشتی كرێكارانی خەڕاتی له شاری سنه
دوشەممە ۰۶-۰۴-۱۴۰۱   |  27-06-2022
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گشتی كرێكارانی خەڕاتی له شاری سنه به‌ڕێوه چوو و به كۆیده‌نگی هه‌موو به‌شداربووان “ڕێكخراوه‌ی كرێكارانی خه‌ڕاتی سنه” دامه‌زرا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا كرێكاران به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریاندا كه خەڕاتانی هه‌ر گه‌ڕه‌كێكی شار ده‌توانن شۆرای خۆیان دابمه‌زرێنن و پێشنیار و داخوازی و كێشه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌رانیانه‌وه به ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه بگه‌یه‌نن و هه‌روه‌ها ده‌توانن له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخراوه‌ی كرێكارانی خه‌ڕراتی سنه خۆیان كاندید كه‌ن.