دووهەمین ڕۆژی خۆپیشاندانەکان لە لۆس ئانجلێس
دوشەممە ۱۹-۰۳-۱۴۰۴   |  09-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، شاری لۆس ئانجلێسی ئەمریکا بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام، گۆڕەپانی ناڕەزایەتیی جەماوەری خەڵک لەدژی هێرشی هێزە تایبەتەکانی فێدێڕاڵ بۆ سەر پەناخوازان بوو.
ئێعتڕازاتێک کە بە هەڵدانی ئاڵای مێکزیک و وتنەوەی درووشمی “هێزەکانی دژی کۆچبەران لە لۆس ئانجلێس بچنە دەرەوە” ئاوێتە بوو. هاوکات لەئەنجامی ئەم خۆپیشاندانانە، دوناڵد تڕامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند، ٢ هزار کەس لە هێزەکانی گاردی نیشتمانی لە ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزردانەوە، بە مەبەستی کۆنتڕۆڵ کردنی دۆخی شڵەژاوی ئەمشارە، ڕەوانەی لۆس ئانجلێس کراون.