فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دووهەمین ڕۆژی مانگرتن و کۆبوونەوەی کرێکارانی مسی “سونگونی” وەرزقان
چوارشەممە ۱۵-۰۴-۱۴۰۱   |  06-07-2022

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی پووشپەڕ، کرێکارانی شیرکەتەکانی پەیمانکاری مسی “سونگون” لە وەرزەقان بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام مانیان گرتووە و لە شوێنی کارەکەیان کۆبوونەتەوە. كرێكارانی مانگرتوو شەوی ڕابردوو تا بەیانی لەناو چادر یان ئۆتۆمبیلەكانیان یان لەسەر جادەی ئەو ناوچەیە بەسەر بردووە.

تا ئێستا دوو کەس لەو کرێکارانەی کە دوێنێ دەستبەسەر کرابوون، ئازاد نەکراون و تەنیا وەڵامێک کە بەڕێوەبەرایەتی ئەو شیرکەتە بە کرێکارانی مانگرتووی داوەتەوە ئەوەیە کە لە خواردن و ئاو بێبەشیان دەکەن و بەردەوام لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە لە ژێر هەڕەشە و سەرکوتکردن دان.