فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دووهەمین ڕۆژی ناڕەزایەتیی موعەلیمانی نێهزەتی سەوادئامووزی و ڕاهێنەرانی پێش قوتابخانە لە تاران
چوارشەممە ۲۳-۰۷-۱۴۰۴   |  15-10-2025

موعەلیمانی نێهزەتی سەوادئامووزی و ڕاهێنەرانی پێش قوتابخانە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەرامبەر وەزارەتی ئاموزش و پەروەرش لە شاری تاران دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ناڕازیان دەڵێن: لە مانگی گلاوێژی پارەکەوە بەڵێنیان داوە دایان بمەزرێنن، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هنگاوێک بەم ئاڕاستەیە هەڵنەگیراوە. دەشڵێن: بەڵێنەکان تەنیا لە چوارچێوەی قسەدا ماوەتەوە.