دووهەمین ڕۆژی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی کاوە فیرووزئاباد
دوشەممە ۲۱-۰۳-۱۴۰۳   |  10-06-2024
کرێکارانی شیرکەتی “کەربۆنات سدیۆم”ی کاوە فیرووزئاباد، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام، لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی شیرکەتی “کەربۆنات سدیۆم”ی کاوە فیرووزئاباد، ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی جۆزەردان، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لەئاست لەخوارەوەبوونی حەقدەستەکانیان و بەکردەوە دەرنەهاتنی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان لەم ناوەندە، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.