دووهەمین کۆبوونەوەی ئێعتڕازی کرێکارانی پەیمانی شیرکەتی نەوت و گازی پارسی جنووبی
سێشەممە ۰۸-۰۷-۱۴۰۴   |  30-09-2025

بەسەدان کەس لە کرێکارانی پەیمانی شیرکەتی نەوت و گازی پارسی جنووبی، بۆ دووهەمین جار لە ماوەی ئەم مانگەدا، ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤، لە ناوچەکانی عسەلویە، شیرینۆ و سەکۆ گازییەکانی پارسی جنووبی، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە: “بەکردەوە دەرنەهاتنی بڕیاری ڕاگەیەندراوی ژمارە ٣١٨٨ی دیوانی دادپەروەری ئیداری” و “درانی مەزایا و دابین کردنی ڕفاهیاتی پێرسۆنێل”، بوون.