دوو ئەندامی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە کاتی سەرکوتکردنی خەڵکی ڕاپەڕیو کوژران
هەینی ۰۶-۰۸-۱۴۰۱   |  28-10-2022
رۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەر، پاسدار “ئەمیر کەمەندی” لە کاتی سەرکوتی خۆپیشاندەران لە شاری تاران کوژرا. هەر لەو پەیوەندییەدا “عەلی نەزەری” ئەندامی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیم لە ڕەوتی سەرکوتی خەڵکی ناڕازی لە شاری مەلایر سەر بە پارێزگای هەمەدان کوژرا.
هێزەکانی سپای پاسدارانی رژیمی کۆماری ئیسلامی بە جلی شەخسی لە شەقامەکاندا بە توندترین شێوە هەوڵ دەدەن خۆپیشاندەران سەرکوت بکەن، بەڵام خەڵکی توڕە و وەگیان هاتوو بوێرانە بەرەنگاریان دەبنەوە.