دوو ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین لە شاری سنە دەسبەسەر کران
سێشەممە ۰۳-۱۲-۱۴۰۰   |  22-02-2022
ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەمە، دوو ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتی ”نۆژین” بە ناوەکانی ”واران محەمەدنەژاد” تەمەن ٣٠ ساڵ و” پەیام میری” تەمەن٣٦ ساڵ، خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی شاری سنەکە هاوژینی یەکترن، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کران. ئەم دوو چالاکوانە لە کاتی بڵاوکردنەوەی پۆستەر و تراکتی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی لە شەقامەکانی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراون.
ئەنجوومەنی فەرهەنگی \کۆمەڵایەتی نۆژین، یەکێک لە ئەنجوومەنە چالاکەکانی پارێزگای سنەیە کە لە چەند شاری ئەو پارێزگایە وەکوو سنە، کامیاران، دێولان، سەقز و بانە چالاکی دەکات.