فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دوو برا لە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکران
پێنجشەممە ۱۵-۰۴-۱۴۰۲   |  06-07-2023

ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی پووشپەڕ شەفیع بابەکری خەڵکی گوندی “کانی ڕەش” سەر بە شنۆ دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا.دەستبەسەرکرانی شەفیع بابەکری لە کاتێکدایە، کە ڕۆژی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕ، براگەورەی ناوبراو بەناوی شوانە بابەکری تەمەن ٣٨ ساڵ دوای بانگکرانی بۆ ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە دەستبەسەرکرابوو. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ناوبراوان لەبەردەستدا نییە.