فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دوو خوێندكار له‌ زانكۆكانی ورمێ و عیلم و سه‌نعه‌ت لە خوێندن بێبەش کران
پێنجشەممە ۱۲-۱۱-۱۴۰۲   |  01-02-2024

دوو خوێندكاری زانكۆكانی ورمێ و عیلم و سه‌نعه‌تی تاران به‌ ناوه‌كانی نه‌رگس فداكار و هاموون سوله‌یمانی له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتی و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ له‌ درێژه‌دان به‌ پڕۆسه‌ی خوێندن بێبه‌ش كراون.
هاموون سوله‌یمانی خوێندكاری كارناسی عومرانی زانكۆی عیلم و سه‌نعه‌ت له‌ ڕێكه‌وتی ١٠ی ڕێبه‌ندان پاش بانگكران بۆ دادسه‌رای ئێڤین ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌. ئه‌و خوێندكاره‌ پێشتر به‌هۆی چالاكییه‌كانی له‌ ئه‌نجومه‌نی سێنفی خوێندكارانی ئێران، له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن دوورخرابووەوە. هه‌وره‌ها نه‌رگس فداكار خوێندكاری بواری ئابووری له‌ زانكۆی ورمێ بۆ چواره‌مین ترمی به‌رده‌وام له‌ زانكۆ ته‌علیق كراوه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌ ته‌واوی له‌ درێژه‌دان به‌ پڕۆسه‌ی خوێندن بێبه‌ش بكرێت.