فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دوو زیندانی بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترانەوە
شەممە ۰۱-۰۲-۱۴۰۳   |  20-04-2024

ڕۆژی شەممە ١ی گوڵان، دوو بەندکراو لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج کە پێشتر بە تاوانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو، بۆ جێبەجێکردنی ئەو حوکمە بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترانەوە.
گواستنەوەی ئەو زیندانیانە کە پێشتر بەهۆی تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکانیان ئەنجامدراوە.
شایانی باسە کە ناوی ئەم زیندانیانە هەتا ئێستا نەزانراوە.