دوو زیندانی سیاسی لە بەلووچستان لەسێدارە دران
هەینی ۲۰-۰۸-۱۴۰۱   |  11-11-2022
ڕۆژی سێشەممە ١٧ی خەزەلوەر دوو زیندانی سیاسی بە ناوەکانی “ئیسحاق ئاسکانی”چەپ” و “ڕاشد بەلوچ” لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان لە سێدارە دران.
شایانی باسە کە ئەم دوو زیندانییە سیاسیە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بە کوشتنی ٤ ئەفسەری پۆلیس و بریندارکردنی ژمارەیەکی دیکە تۆمەتبار کرابوون. بە بێ هیچ بەڵگەیەکی جێی متمانە بەڕواڵەت دادگایی کرابوون.