دوو لاوی خەلکی سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە ڕفێندران
پێنجشەممە ۲۲-۱۰-۱۴۰۱   |  12-01-2023
ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی بەفرانبار، لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی پارسا بەهرامی، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە ڕفێندرا.
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ١۵ی بەفرانبار ، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی دانیال مەسوونی، خەڵکی شارۆچکەی ساحێب سەر بەشاری سەقز، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە. ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ئەمە دووەم جارە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەڕفێندرێت.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووس و بارودۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.