فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دوو مانگ و نیو بەسەر دەستبەسەرکران و ئەشکەنجەی بەردەوامی لاوێکی خەڵکی بۆکان تێدەپەڕێت
سێشەممە ۰۸-۰۱-۱۴۰۲   |  28-03-2023

زەکەریا تەعەقوب، تەمەن ٢٤ ساڵ کە لە ڕەوتی ڕاپەرینی جەماوەریی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە ڕفێندرابوو، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپا لە ورمێ ڕاگیراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندەکانی ڕژیم هەتا ئێستا وەڵامێکی ڕوونیان سەبارەت بە چارەنووسی ئەم هاووڵاتیییە بە بنەماڵەکەی نەداوەتەوە.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی تەعەقوب، لەمبارە ڕایگەیاند: “زەکەریا تەعەقوب لە ماوەی دەستبەسەرکرانییەوە هەتا ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ژێر ئەشکەنجەی ڕۆحی و جەستەییدایە.”
زەکەریا تەعەقوب شەوی شەممە ٢٤ی بەفرانباری پارەکە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە بۆکان ڕفێندرا و ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ کرا و لەکاتی دەستبەسەرکرانییەوە هەتا ئێستا لە مافی دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر بێ بەری بووە.