ڕێبوار تاڵبی و محەممەد شەریفپوور باییندەرە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە کە ساڵی ڕابردوو بۆ ماوەی سێ مانگ دەستبەسەر کرابوون لەلایەن دەزگای دادوەری ڕژیمەوە هەرکام سزای ١٥ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا. ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی گوڵان ڕێبوار تاڵبی و محەممەد شەریفپوور خەڵکی بانە لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ژمارە دوو، بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام » هەرکام بە سێ مانگ بەندکران و یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو سزا دران. ڕێبوار تاڵبی و محەممەد شەریفپوور باییندەرە، لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردووەوە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و تا کۆتایی دانیشتنی دادگا لە بەندیخانە ئازاد کرابوون. ئەم دوو هاووڵاتییە لە ڕۆژی ٣٠ پووشپەڕ لە چوارێیانی ساڵحئاوای شاری بانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە لە شاری سنە گوازرانەوە.