دوو هاووڵاتیی لە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکران
پێنجشەممە ۲۲-۰۴-۱۴۰۲   |  13-07-2023
ڕۆژی دووشەممە ١٩ی پووشپەڕ، موختار شەریفی، خەڵکی گوندی ساڵیان سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لەم گوندە دەستبەسەرکرا. هەر لەم ڕاستایەدا دوو ڕۆژ پێشتر، یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕ، تەها کەریمی تەمەن ٤٢ ساڵ، لە شوێنی کارەکەی لە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەستدانییە.