فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دوو هاووڵاتی خەلکی ئابدانان لە لایەن هیزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کران
پێنجشەممە ۱۹-۰۸-۱۴۰۱   |  10-11-2022

پەیمان وەفایی و ڕوحووڵڵا دەروێشی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئابدانان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەسبەسەر کران. ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی خەزەڵوەر، پەیمان وەفایی خەڵکی ئابدانان لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیموە بۆ شوێنێکی نادیار ڕفێندرا.
هەر لەو ڕاستایەدا، ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی ڕەزبەر، ڕوحووڵڵا دەروێشی، خەڵکی ئابدانان، لە شاری دەڕەشار کە بۆ سەفەر لەوێبووە، لەلایەن هێزەکانی گیران.
تا ئێستا، چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە نادیارە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.