فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دوو هاووڵاتی خەڵکی بۆکان پاش ٥ساڵ زیندانی کردن دادگایی کران
چوارشەممە ۰۴-۱۲-۱۴۰۰   |  23-02-2022

دوو هاووڵاتی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی ”جەماڵ یوسفی ”و ”حوسەین ئیبراهیم حەمزه”، کە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی هاوکاریی لە گەڵ یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی ڕژیم دەسبەسەر کرابوون و بە بێ دادگایی کردن و لێپرسینەوە رەوانەی زیندانی ناوەندی شاری بۆکان کرابوون، ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەممە، دوای ٥ ساڵ زیندانی کردن لە دادگای شاری مەهاباد دادگایی کران. شایانی باسە کەهەتا ئێستا حوکمی نۆی دادگا بۆ ئەو هاووڵاتییانەدا ئاشکرا نەکراوە.