دوو کەس لە دەسبەسەرکراوەکانی نەورۆز لە سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کران
چوارشەممە ۱۰-۰۱-۱۴۰۱   |  30-03-2022
رۆژی سێ شەممە ٩ی خاکەلێوە، دوو کەس لە دەسبەوەرکراوانی رێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی كوودەكی سنە، بە ناوەکانی سوهراب جەلالی و جەماڵ ئەسەدی بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە، ئازاد کران.
ئەو دوو هاووڵا تییە بە دانانی بارمتە هەتا کاتیی دادگاییەکەیان بە شێوی کاتی لە زیندانی سنە، ئازاد کراون.
ڕۆژی دووشەممە ١ی خاکەلێوە، هێزە بە كرێگیراوەكانی كۆماری ئیسلامی، هێرشیان کردە سەر بەشدارانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پاڕکی كوودەک و سۆهراب جەلالی و جەماڵ ئەسەدی لە بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێوڕەسمە وچەندین كەسی دیكەیان دەسبەسەر کرد.