دژایەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە پیرانشار لەگەڵ داواکاریی مەرەخەسیی سۆعدا خەدیرزادە
چوارشەممە ۰۶-۰۲-۱۴۰۲   |  26-04-2023
سوعدا خەدیرزادە، زیندانیی سیاسیی دەستبەسەرکراو لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ، بە هۆی دژایەتیی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار، لە مافی وەرگرتنی مەرەخەسی بێبەری کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم زیندانییە سیاسییە دوو جار داوای مەرەخەسیی کردووە و بەرپرسانی زیندانی ورمێ بەهۆی دژایەتیی ئیدارەی ئیتلاعات داواکاریی ناوبراویان ڕەت کردووەتەوە.
ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: سوعدا خەدیرزادە، لەگەڵ منداڵە ١٠ مانگانەکەی لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ ڕاگیراون.
شایانی باسە کە لقی ٣ی دادگای کەیفەری یەکی ڕژیم لە مەهاباد، سوعدا خەدیرزادەی بە ١٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیزی مەحکووم کردووە.