ئامانجی دەوڵەتانی ڕۆژئاوا بەر لە هەموو شتێک کۆنتڕۆڵکردنی شۆڕشی ئێران بوو. بۆ وه‌دی هاتنی ئه‌م ئامانجه‌یان ده‌بوایه خومه‌ینی وه‌ك ئاڵتێرناتیوی ڕژیمی شا، ده‌رخواردی بیروڕای گشتی درابا. خومه‌ینى كه له سه‌ره‌تادا بڕیار بوو دواى دوورخستنه‌وه‌ى له عێراق، له كوه‌یت یان سووریه نیشته‌جێ بێت، به وه‌رگرتنى راى راوێژكاره‌كانى، به‌ره‌و پاریس رێكه‌وت. پاش نیشته‌جێ بوونى خومه‌ینى له (نووفل لۆشاتۆ)، ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانى رۆژئاوا به‌گشتى و به تایبه‌تی به‌شه فارسییه‌كانیان بۆ ئه‌و ته‌رخان كران. له حاڵێكدا كه هێزه چه‌په‌كان له ناوه‌وه‌ی ئێران به‌كه‌مترین ئیمكاناته‌وه، نوسخه‌ی پۆلی كۆپی كراوی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانی خۆیان له ئاستێكی سنوورداردا بڵاوده‌كرده‌وه، هه‌موو شه‌وێك به‌شی فارسیی ڕادیۆی “بی بی سی” فه‌رمانه‌كانی خومه‌ینیی له سه‌رتاسه‌ری ئێران له جاڕ ده‌دا.
به ڕووخانی شا، خومه‌ینی ئامانجه‌كه‌ی وه‌دی هاتبوو، كه‌وابوو ده‌بوایه مه‌شخه‌ڵه‌كانی شۆڕش خامۆش بكات. به‌ڵام وه‌دی هاتنی ئه‌م ئامانجه‌ش ئامرازی تایبه‌ت به‌خۆی پێویست بوو. خومه‌ینی، ستراتێژیی خۆی بۆ خامۆش كردنی مه‌شخه‌ڵه‌كانی شۆڕش، هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌كرده‌وه ده‌رهێنا. فریوكاریی خومه‌ینی و په‌رده‌پۆشی نیازی ڕاسته‌قینه‌ی له بیروڕای گشتیی كۆمه‌ڵگا، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێدا تا خۆی بۆ سه‌ركوتی نیهایی و یه‌كجاریی شۆڕش ئاماده بكات. پێكهێنانی كوڵ وكۆی درۆیین بۆ بزواندنی بیر و هه‌ستی جه‌ماوه‌ر كه نموونه دیاره‌كانی بریتی بوون له داگیر كردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له تاران و ماجه‌رای بارمته‌گیری ٤٤٤ ڕۆژه‌ی دیپلۆماته‌كان و وتنه‌وه‌ی درووشمی دژه ئه‌مریكایی به مه‌به‌ستی ئاماده كردنی سه‌ره‌تاكانی سه‌ركوتی خوێناوی ئه‌و خه‌باتكارانه‌ی كه په‌یگیری ئامانجی ڕاسته‌قینه‌ی شۆڕش بوون، نومایشی “موسته‌زعه‌ف په‌نایی” و ساده ژیانی شه‌خسی، خۆشباوه‌ڕی درووست كردن له بوار بڵاوكردنه‌وه‌ی عادڵانه‌ی سه‌روه‌ت له‌ناو جه‌ماوه‌ر‌ی خه‌ڵكدا، ڕۆیشتن به‌ره‌وپیری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عێراق بۆ ڕاگرتنی كه‌ش و هه‌وای كۆمه‌ڵ له حاڵه‌تی ئاماده‌باش و نائارامیی دایمی، هێرش بۆسه‌ر زانكۆكان و داخستنیان له‌ژێرناوی “ئینقلابی فه‌رهه‌نگی”، هه‌موو ئه‌وانه نموونه گه‌لێكن له فریوكاریی خومه‌ینی بۆ گه‌یشتن به ئامانجی ستراتێژیكی خامۆش كردنی مه‌شخه‌ڵی شۆڕش. به‌مجۆره بوو كه دژه شۆڕشی ئیسلامی، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ى به‌ده‌ست‌هێنا تا به به‌رده‌وامى گورزى خۆى ئاراسته‌ى شۆڕشى ساوای ئێران بكات و سه‌ره‌نجام له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی ٦٠دا به به‌كارهێنانی وه‌حشیانه‌ترین و به‌رینترین سه‌ركوت، هه‌ره‌س به‌م شۆڕشه بێنێت، تا بۆ ماوه‌ی ٤٤ ساڵ بتوانێ ٢٢ی ڕێبه‌ندان، ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌م ڕۆژه شكۆداره، ڕیاكارانه به‌ناوی خۆیه‌وه زه‌وت بكات.
كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی پتر له ٤ ده‌یه ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌رست و جه‌نایه‌تكارانه‌یدا هه‌وڵی داوه تا مێژووی گیانفیدایی شۆڕشگێڕانی سه‌رده‌می شۆڕشی ٥٧ به‌ناوی خۆیه‌وه جه‌عل بكات. ئه‌م ڕژیمه له هه‌موو ئه‌و ئامرازانه‌ی كه له ئیختیاریدا بووه كه‌ڵكی وه‌رگرتووه تا له زه‌ینی لاوانی ژێر سی ساڵی ئه‌م ده‌وره‌یه‌دا، وای نیشان بدات كه گۆیا كارگێڕانی ئه‌م ڕژیمه و ئیمامانی میراتگرانی ڕاسته‌قینه‌ی ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی جه‌ماوه‌رن. به‌ڵام ٤٤ ساڵ ژین له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی، كرێكاران و زۆ‌ربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ی هێنده به ئه‌زموون كردووه كه ئیتر هیچ كه‌س بایه‌خ به‌مجۆره ته‌بلیغاته بێناوه‌رۆكانه نادات. كۆمه‌ڵگای ئێران بۆ ڕزگاری له چنگ ڕژیمی ئیسلامی، ئه‌مڕۆ تینووی ڕاپه‌ڕینێكی دیكه‌یه. ڕاپه‌ڕینێك به ئامانجی ڕوونه‌وه كه له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا دیكتاتۆریی ئیسلامیی زاڵ به هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی نیزامی و ئه‌منییه‌تی و ده‌وڵه‌تییه‌وه تێك بشكێنێت و ئاواته وه‌دی نه‌هاتووه‌كانی ڕاپه‌ڕینی ڕێبه‌ندانی ١٣٥٧ی هه‌تاوی وه‌دی بێنێت.
ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی ئێران ده‌زانن كه چی‌یان ده‌وێت و چی‌یان ناوێت. خه‌ڵك ئازادی و یه‌كسانی و حورمه‌تی ئینسانییان ده‌وێت. ئه‌م خه‌ڵكه له هه‌ژاری، برسییه‌تی، شه‌للاق، زیندان، ئێعدام، سه‌نگسار، خورافه‌ی مه‌زهه‌بی و ئاخوند و پاسدار و به‌سیجی بێزارن. ئه‌م جه‌ماوه‌ره نایانهه‌وێ له مه‌مله‌كه‌تێكدا به‌و هه‌مووه سه‌روه‌ته‌وه، له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا بژین. له‌وه زیاتر نایانهه‌وێ بێ سه‌رپه‌نا بن و شه‌وه سارده‌كانی زستان له گۆشه‌ی دیوارێك و له‌ناو كارتۆنێكی ته‌ڕدا ڕۆژ بكه‌نه‌وه. نایانهه‌وێ منداڵه‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌سه‌ر چوارڕاكان شووشه‌ی ماشێنه‌كان خاوێن بكه‌نه‌وه و خه‌ریكی واكس لێدان بن. نایانهه‌وێ كچانی كه‌م ته‌مه‌نیان ئاواره‌ی شه‌قامه‌كان بن و له‌شیان هه‌ڕاج بكه‌ن. نایانهه‌وێ لاوانیان له گۆشه‌ی كه‌لاوه‌كان و له په‌نا شه‌قامه‌كان خومار و تێكشكاو خه‌فه‌ت بخۆن. نایانهه‌وێ زیندانه‌كان پڕ بن له‌و لاوانه‌ی كه بۆ ئازادی و به‌رابه‌ری و دژبه دیكتاتۆری و زه‌بروزه‌نگ ده‌نگیان هه‌ڵبڕیوه. نایانهەوێ شوێنی ژیانیان ببێتە قوربانیی سیاسەتی دژەژینگەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی.
ئه‌م خه‌ڵكه نایانهه‌وێ هیچ نیشانه‌یه‌ك له هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی ببینن و ئینسانه‌كان به‌پێی ڕه‌گه‌زیان لێك جیا بكرێنه‌وه و پله‌به‌ندی بكرێن. نایانهه‌وێ هه‌واڵی ئێعدامی كه‌سێك به‌خاتری ده‌ربڕینی بیروبۆچوون، باوه‌ڕی ئایینی، خۆشه‌ویستی و یان به هه‌ر هۆكارێكی دیكه ببیستن. ئەم خەڵکە نایانهەوێ هیچ ئاسەوارێک لە هەڵاواردن و ستەمی نەتەوایەتی بمێنێت. ئه‌م خه‌ڵكه نایانهه‌وێ دین و مه‌زهه‌ب، ببێته پێوه‌ری ژیانیان، وه‌هم و خورافه‌ی مه‌زهه‌بی له‌سه‌ر زه‌ینی منداڵه‌كانیان قورسایی بكات و یاسا و حوكمی قه‌زایی له دین و شه‌ریعه‌ت وه‌ربگیرێت.
بزووتنەوەی ژینا نیشانی دا کە كۆمه‌ڵگای ئێران پاش ته‌حه‌مولی ٤٤ ساڵ ڕه‌نج و ئازار و بێبه‌شی و چه‌وسانه‌وه، له‌ئێستادا تینووی شۆڕشێكی دیكه‌یه. شۆڕشێك كه ئه‌مجاره‌یان كۆنتڕۆڵ نه‌كراو بێت. پەرەسەندنی مانگرتن و ناڕەزایەتییە کرێکارییەکان و ئاگری تووڕه‌ییه‌كی پنگخواردوو كه هه‌ر ده‌م گۆشه‌یه‌كی بڵێسه ده‌ستێنێت، نیشانه‌ی ئاڵوگۆڕێكی مێژووییه كه به‌ڕێوه‌یه. ئاڵوگۆڕێك كه ده‌توانێ گرێی كوێری ئێستای هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكاته‌وه. شۆڕشێك كه مزگێنیده‌ری ڕزگاریی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه بێت له چه‌وسانه‌وه و سته‌م و نابەرابەری. شۆڕشێك كه چینی كرێكار بكه‌وێته سه‌روویه‌وه و هه‌موو خشت و خاڵی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له ژیانی خه‌ڵك ڕابماڵێت.
له ساڵوه‌گه‌ڕی ڕاپه‌ڕینی ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ١٣٥٧دا، یادی هه‌موو گیان به‌ختكردووانێك كه بوێرانه له به‌رامبه‌ر هێزی سه‌ركوتگه‌ری شادا سینگیان كرده قه‌ڵغان و به گیانفیدایی خۆیان ڕژیمی پاشایه‌تییان خسته زبڵدانی مێژووه‌وه به‌رز ڕاده‌گرین. سڵاو و دروود ده‌نێرین بۆ ئه‌و مرۆڤه ئازادیخواز و سه‌ربه‌ستانه‌ی كه له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌كانی خه‌بات دژبه ڕژیمی دژه‌مرۆیی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد.
وتەی ڕۆژ تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە
www.facebook.com/Peshrawcpiran
www.instagram.com/Peshrawcpirn