دۆزرانەوەی تەرمی دوو کۆڵبەرە خنکاوەکە لە بەنداوی عەباس ئاوا
شەممە ۲۶-۰۱-۱۴۰۲   |  15-04-2023
ڕۆژی شەممە ٢۶ی خاکەلێوە، تەرمی دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی “ئەفشین فەلاحی”، تەمەن ٢٢ ساڵ و “مێهدی ڕەحیمی”، تەمەن ٢٣ ساڵ، لە لایەن تیمێکی فەریاکەوتن لە بەنداوی عەباس ئاوای بانە دۆزراونەتەوە.
تەرمی ئەو دوو لاوە پاش ١٠ ڕۆژ نوقمبوون و بەردەوامیی هەوڵی تیمەکانی فریاکەتنی شاری بانە، سەقز، مەریوان و سنە بۆ دۆزینەوەیان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دۆزراونەتەوە. جێگەی ئاماژەیە، ئەو دوو کۆڵبەرە خەڵکی شاری سەقز بوون و ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خاکەلێوە لە بەنداوی عەباس ئاوای بانە نوقم بوون.