فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دۆزرانەوەی تەرمی شەش کۆچبەر لە ئاوەکانی تونێس
هەینی ۲۳-۰۶-۱۴۰۳   |  13-09-2024

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەرمانان، بەرپرسێکی دادوەریی تونێس بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، لە دوایین ڕووداوی خنکان لە دەریای ناوەڕاست، تەرمی شەش کۆچبەری خەڵکی ئەفریقا کە لەنێوایاندا منداڵێکی ساوا هەیە، لە لێوارئاوەکانی ناوچەی مەنستێر لە تونێس دۆزراونەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کۆچبەرە خنکاوانەی کە درەنگانی ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە تەرمەکانیان لەلایەن پاسەوانی لێوارئاوەکانەوە دەرهێنرایەوە، خەڵکی بیابانی باشووری ئەفریقان. جێگای ئاماژەیە، تونێس لەمساڵدا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی گەورەی کۆچبەران بووەتەوە و کارەساتی خنکانی کۆچبەران لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە لێوارئاوەکانی ئیتالیا رۆژانە دووبارە دەبێتەوە. لە دوایین داتاکانی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیدا هاتووە، لە ساڵی ڕابردوودا، لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆ وڵاتێکی دیکە بە ڕێگەی نایاسایی، زیاتر لە دوو هەزار و 500 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و بەشێکیان بێسەروشوێن بوونە.