دۆزرانەوەی تەرمی ١٢ پەناخوازی دیکە لە ئاوەکانی ئیتالیا
هەینی ۰۱-۰۴-۱۴۰۳   |  21-06-2024
میدیاکانی ئیتالیا ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزەکانی گاردی لێوارئاوی ئیتالیا، تەرمی ژمارەیەکی دیکەی قوربانییانی بەلەمەکەی کۆچبەرانیان دەرهێناوە کە لە لێوارئاوەکانی باشووری ئەم وڵاتە نوقم ببوون.
بهرهبهیانی ئەمڕۆ ههینی ١ی پووشپەڕ، پاسەوانی لێوارئاوەکانی ئیتالیا ڕایگەیاند، ١٢ تەرمی دیکەی قوربانییانی بهلهمهكهی كۆچبهرانیان دهرهێناوه كه له کەناراوەکانی باشووری ئهو وڵاتهدا نوقم ببوون. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی جۆزەردان، میدیاکانی ئیتالیا بڵاویان کردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی ئیتالیا تێک شکاوە و دەیان کۆچبەر بێسەروشوێنن. شایانی باسە، ڕۆژی ڕابردووش، گاردی لێوارئاوی ئیتالیا، تەرمی ٩ کۆچبەری دیکەی لەئاو هێنابووە دەرێ.