دۆزرانەوەی تەرمی ١٨ کۆچبەر لەناو کامێونێک لە بۆلغارستان
یەکشەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۱   |  19-02-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٩ی ڕێبەندان، تەرمی ١٨ کۆچبەر لەوانە منداڵێک لە ڕۆژئاوای بۆلغارستان کە بەنیاز بوون خۆیان بگەیەنە ئۆرووپا، لەناو کامێونێک دۆزرایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی ناوخۆی بۆلغارستان ڕایگەیاندووە، سەرجەم قوربانییان هاووڵاتی ئەفغانستانی بوون. شایانی باسە، پۆلیسی بۆلغارستان لەم پێوەندەدا، چوار کەسی دەستبەسەر کردووە. جێگای ئاماژەیە، ئەم کامیۆنە هەڵگری ٥٢ کەس بووە کە لە نزیک گوندی “لۆکۆرسکۆ” هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای بۆلغارستان و ٢٠ کیلومیتری شاری “سووفیا” پایتەختی ئەم وڵاتە، رەها کرابوو.