فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دۆزرانەوەی تەرمی کرێکارێکی خەڵکی شاری بۆکان لە کەرەج
شەممە ۲۷-۰۸-۱۴۰۲   |  18-11-2023

بە پێی زانیارییەکان، کرێکارێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “سەعدون فەزڵی” تەمەن ٣٠ ساڵ و باوکی دوو منداڵ پاش زیاتر لە یەک مانگ بێ سەروشوێن بوون، تەرمەکەی لە کەرەج دۆزراوەتەوە.
بە پێی ئەم راپۆرتە ، سەعدون فەزڵی پاش پەیوەندیەکی تەلەفۆنی بە مەبەستی کار کردن دەچێتە شاری کەرەج و لە دوای ئەوە، هیچ جۆرە هەواڵێکی نامێنێت. شایانی باسە، پاش تێپەڕ بوونی مانگێک، بە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی بنەماڵەکەی لە شوێنی تەرمەکەی ئاگادار دەکرێنەوە و ئێوارەی رۆژی هەینی تەرمەکە بۆ بەخاک سپاردن بۆ شاری بۆکان دەگوازرێتەوە. هەروەها ئەو کەسەی پەیوەندی بە بنەماڵکەیەوە کردووە پێیانی وتووە نابێت بە هیچ شێوەیک پۆلیس لەم بابەتە ئاگادار بکرێتەوە بەڵام بنەماڵەی فەزڵی سەرەڕای ئەوەی پۆلیسیان ئاگادار کردووتەوە هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە کوژرانی کوڕەکەیان پشتڕاست نەکراوەتەوە.