دۆزرانەوەی حەفتانە ١٨ تەرمی نادیار لە تاران
شەممە ۱۹-۰۳-۱۴۰۳   |  08-06-2024
ڕۆژنامەی “ئێعتماد” سەر بەڕژیم لە ڕاپۆرتێکیدا باسی لە دۆزرانەوەی ٩٤٢ تەرمی نەناسراو لە ساڵی ١٤٠٢ لە شاری تاران کردووە و ڕایگەیاندووە: لەم ژمارەیە ٨٣ کەسیان هاووڵاتیی ئەفغانستانی، دانەیەکیان بەنگلادێشی و یەکی دیکەشیان پاکستانی بوون و ئەوانی دیکە سەرجەمیان هاووڵاتیی ئێرانی بوون.
ڕۆژنامەی ئێعتماد لەسەر زاری مۆرتێزا نساری، جێگری بەشی بەرەنگاربوونەوە لەگەل تاوانە جەنایەکانی پۆلیسی ئاگاهی تاران ڕایگەیاندووە: زۆرترین ئاماری دۆزرانەوەی کوژرانی هاووڵاتییان، پێوەندی بە تارانەوە هەیە. ناوبراو هەروەها دەڵێت: لەم ٩٤٢ تەرمە، ٦٤ لەسەدی پیاوان بوون و ٣٦ لەسەدی ژن بوون.