دوای جێبەجێکرانی سزای نامرۆڤانەی لێدانی ٧٤ زهربه قامچی بەهۆی لابردنی سەرپۆش بۆ ڕۆیا حێشمەتی، هاووڵاتی خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران، دەزگای قهزایی ڕژیم دۆسییەی ئەمنییەتی بۆ ئەم هاووڵاتییە ساز کردووە.
پاش ئەوەی کە ڕۆیا حێشمەتی لە ئهكاونتی فەیسبووکی خۆیدا، شێوازی جێبەجێکردنی سزاكهی باس كرد، میدیاکانی دەزگای قهزایی کۆماری ئیسلامی دۆسییەیەکی ئەمنییەتییان لە دژی ناوبراو ساز كرد. ناوبراو بەهاری ئهمساڵ بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی بێ حجابی خۆی لە ئوتوبانی کشاوەرزی تاران، لەلایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه، سزای ساڵێک زیندانی تهعلیقی، لێدانی ٧٤ زهربه شهلاق و سێ ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵاتی بەسەردا سەپێندرا. بهپێی زانیارییهكان، دەزگای قهزایی ڕژیم ئیدیعای کردووە کە ڕۆیا کارمەندی شیرکەتێکە کە بنکەکەی لە ئەمریکایە و لە دوورەوە لەگەڵیاندا کار دەکات و پرۆژەی تایبەتیان بۆ ئەنجام ئەدات.